لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

١٩ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان لە قەزای رزگاری، کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری باجیرۆ و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لەسەر رێگای کەلار - رزگاری روویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1978، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.