کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

١٩ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات تاکو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2- 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت پاشان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت .

هەر لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

پیرمام : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی 18 : پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ 18 : پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی