١٨ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت بە نزیکەی (4-6) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
پیرمام : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
