دوو کامێرای دیکەی تیژڕەوی لە سلێمانی دەکەونە کار

١٧ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، دوو كامێرایی تۆماركردنی خێرایی لەسەر شەقامی سەرەكی هەواری شار دەكەونەكار.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی شووباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە هه‌ردوو كامێرای شه‌قامی هه‌واری شار كه‌ له‌به‌رده‌م و له‌پشتی ئه‌نده‌رپاسی والی جێگیركراون دەكەونەكار و لەیەكشەممەی داهاتووەوە سەرپێچی تۆمار دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کامێراکان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رپێچی شۆفێران تۆمارده‌كه‌ن، بەرزترین خێرایی رێگەپێدراویش لەشەقامەکە 60 کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا.