ئەمڕۆ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکرێت

١٧ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەكانی بینینی مانگ لە شار و شارۆچكەكان، چاودێریی بینینی مانگ بكەن و یەكەم رۆژی رەمەزان دیاری بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی شوبات، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی چاودێریكردن و دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە.