شەربەتەکەی رەمەزان قەدەغەکرا

١٦ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، دروستکردنی شەربەت لە ماڵان و فرۆشتنی قەدەغەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی شووباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دروستکردنی شەربەتی ماڵان و بەبازاڕکردنی لەلایەن بازرگانانەوە قەدەغەیە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دەست بەسەر کاڵاکەیدا دەگیرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هۆبەی چاودێری تەندروستی چەند رێنماییەکی دەرکرد و رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا پێویستە چێشتخانە و خواردنگەکان پابەندی ئادابە گشتییەکان و رێنماییە تەندروستییەکانبن و هەروەها پێویستە هەموو جۆرە شیرینییەک لە بازاڕەکاندا بە نایلۆنی شەفاف و پاک داپۆشرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فرۆشتنی شەربەتی خۆماڵی تەنها لەو ساردەمەنیانەدا رێگەپێدراوە کە مۆڵەتی تەندروستییان هەیە و داواش لە هاوڵاتییان دەکەن لەو شوێنانە کاڵا نەکڕن کە پابەندی رێنماییەکان نین، هەر شوێنێک سەرپێچی بکات، کاڵاکانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی سزای یاسایی و دارایی دەبێتەوە.