لە سلێمانی ئاڵای کوردستان بە درێژی 120م نەخشێنرا.

١٦ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

لە سلێمانی ئاڵای کوردستان بە درێژی 120م نەخشێنرا.

ئەمڕۆ دوو شەممە 16ـی شوباتی 2026، بە سەرپەرشتی لیلی عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیی و ئامادەبوونی جێگر و یاریدەدەری سەرۆک و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و لێپرسراوانی بەش و هۆبەکانی سەرۆکایەتیی، ڕێوڕەسمێکی شایستە و جیاواز بۆ نەخشاندنی ئاڵای کوردستان بە درێژی (120م) لەسەر دیوارێکی ڕاگر نزیک بینای سەرۆکایەتیی شارەوانی بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە هەڵگری پەیامێکی قوڵ و واتاداربوو، نەخشاندنی ئاڵای کوردستان لەسەر دیواری ڕاگر تەنها کارێکی هونەری نییە؛ بەڵکو دەرخەری مێژوو و ناسنامەی نەتەوەیەکە، ئاڵامان هێمای گیانبەخشی خوێنی شەهیدان و ئاشتی و سروشتە، واتای بەردەوامیی و هەڵهاتنی ڕۆژێکی نوێیە بۆ گەلێک کە هەرگیز تاریکیی تیایدا بەردەوام نابێت، بۆ گەلێک هەمیشە بەگژ ناحەقیدا چووەتەوە و زوڵمی قبوڵ نەکردووە، بۆ گەلێک هەمیشە پشتگیریی و پشتییوانی یەکدی دەکەن و یەکتر جێناهێڵن، بۆ گەلێک سنوورە جوگرافییەکان هەرچۆنێک لە نێوانیاندا کێشرابێت گوێی پێنادەن و بەخوێن و ماڵ بەرگریی لە خاک و نەتەوە و ڕۆڵەکانیان دەکەن.