سێ ملیۆن فەردە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

١٦ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی سێ ملیۆن فەردە ئاردی بەسەر بریکارەکاندا راگەیاند؛ دەشڵێت، لە پشکنیندا دەرکەوتووە کە ئاردەکە بۆ نان کردن گونجاوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکان بۆ هاوڵاتییان، سێ ملیۆن فەردە ئارد بۆ بریکارەکان دابین کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە تیمەکانی چاودێری بەردەوامن لە سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆی پڕۆسەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن لە سەرجەم پارێزگاکاندا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تیمە هاوبەشەکان نموونەی ئاردیان لە ئاش و بریکارەکان وەرگرتووە بۆ پشکنینی تاقیگەیی، هەروەها پشکنین بۆ نانەکەی ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ئاردەکە بۆ نان کردن گونجاوە.