١٦ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە تاکو کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نمەباران لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات دەبارێت .
ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
پیرمام : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
