نرخی زێڕ بەرزبووەوە

١٥ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و 42 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-2-2026، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج ھەزار و 42 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 918 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 70 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە یەک ملیۆن و 121 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک و 225 هەزار دینارە.