کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

١٥ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما بە نزیکەی (2-3) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بە نزیکەی (2-3) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما (1-3) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

پیرمام : 17 پلەی سیلیزی

سۆران : 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 19 پلەی سیلیزی

دهۆک : 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی