کەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

١٤ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کردووە و بەهۆیەوە پلەی گەرما (1 تـــــــا 2) نزم بووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بە نزیکی (1 تـــــــا 2) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، هەروەها ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە هەیە بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

پیرمام : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی