وادەی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکراکرا

١٤ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئاژانسێکی هەواڵی رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو شاری جنێڤ میوانداری گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی واشنتن و تاران دەکات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە شاندێکی ئەمریکی کە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر لەخۆدەگرێت لە شاری جنێڤ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەرانی عومان ئامادەدەبن بۆ ئاسانکاری پەیوەندی و نێوەندگیری نێوان هەردوولا.