گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیهان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرا

١٣ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ هەینی 13ـی شوباتی 2026، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا 'پنتاگۆن' بڕیاریداوە کەشتی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد" رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، هەروەها بڕیارە ئەم کەشتییە نوێیە پەیوەندی بکات بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" کە ئێستا لە دەریای عەرەب و ناوچەی کەنداو جێگیرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە. ئەم جموجۆڵە سەربازییە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە "تروس سۆشیاڵ" راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە ئامادەکارییەکانی پنتاگۆن کردەوە بۆ ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەکە.