مەزڵوم عەبدی لەگەڵ 50 سەرۆکی دنیا کۆدەبێتەوە

١٣ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

مەزڵوم عەبدی لە کۆنگرەی ئاسایشی میونخ دەبێت.

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ 50 سەرۆکی جیهان و دەیان قسە رۆیشتوودا بانگکراوە بۆ کۆنگرەی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بانگهێشتەکەی قبوڵکردووە و بەشداری دەکات، لەوێ باسی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان و سوریا و جیهان دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، یەکەمجارە مەزڵوم عەبدی بە سیفەتە فەرمییەکەی بانگی کۆنگرەیەکی لەم شێوەیە بکرێت.

هاوکات، کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ هەینی 13ـی مانگ دەست پێدەکات و هەتا 15ـی ئەم مانگە لە میونخی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت.