١٢ شوباتی ٢٠٢٦
بەپێی لیستی مووچەی مانگی یەک، ئەمڕۆ زۆرینەی وەزارەت و دەستەکان مووچەی مانگی یەک وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-2-2026، بەپێی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، مووچەی مانگی یەکی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، خاوەنپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوریی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی دابەشدەکرێت.
هەروەها، مووچەی سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێمیش دابەشدەکرێت.
