١١ شوباتی ٢٠٢٦
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند:" رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٪14.1"ـیە و پێویستە بکرێتە بەشە بودجەی هەرێم و شایستە دەستوورییەکانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی شوباتی 2026، بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆیان لەبارەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق کرد کە لە مانگی 1ـی 2024 ئەنجامدراو رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە ١٤.١٪ دەستنیشان کرا، دەستکاریکردنی رێژەیە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە رەتدەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ، لە دەرەوەی ئەو بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵ و پێچەوانەی رێكکەوتنی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، رەفتاری لەگەڵ دەرئەنجامی فەرمی سەرژمێرییەکە کردووە، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر شایستەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستی بە رێکاری بە پەلە هەیە بۆ راستکردنەوەی.
