١١ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند هەروەها لە هەندێک کاتدا هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، هەروەها لە هەندێک کاتدا بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لە گەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین لاواز دەبێت و ئاسمان لە هەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێکی کەم دەکرێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 16پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
