قوتابخانەیەک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

١١ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن 10 کەس کوژراون و زیاتر لە 25 کەسیش برینداربوون، کە دوو کەسیان برینیان سەختە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11-2-2026، پۆلیسی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە قوتابخانەی ئامادەیی تەمپلەر ریج، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردندا، 10 کەس کوژراون و زیاتر لە 25 کەسیش برینداربوون، کە دوو کەسیان برینیان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس چوونەتە ناو قوتابخانەکە بۆ ئەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکە بزانن، لە کاتی گەڕانەکەدا تیمەکانیان چەندین قوربانییان دۆزیوەتەوە، هەروەها کەسێک کە پێشبینی دەکرێت تەقەکەرەکە بێت بە مردوویی دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت خۆی كوشتبێت.