سبەینێ لەم کاتەدا ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

١٠ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە رێکەوتی 11-2-2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی شەممە 14-2-2026، کۆتایی دێت.

بەپێی لیستی مووچەی مانگی یەک، سبەینێ هەر یەک لە وەزارەتەکانی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانە سیاسییەکان، بەرکەوتوانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهید و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی داواش لە مووچەخۆران دەکات، لە دوای کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی راگەیەندراو.