سودانی لەبارەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش بەرەو عێراق هاتە دەنگ
١٠ شوباتی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق بۆ رێگریکردنە لە پشێوییەکانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 10-2-2026، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە ماهر سالم تەمیمی، باڵیۆزی ئوردن لە بەغدا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا سودانی وتی، پڕۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق بۆ رێگریکردنە لە پشێوییەکانی ناوچەکە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی هاریکاریی سێقۆڵیی نێوان عێراق، ئوردن و میسر کرد بۆ چەسپاندنی ئارامی لە تەواوی ناوچەکەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە هاوکاری بن بۆ ئەوەی بەزوویی هاوڵاتییە تووندڕەوەکانی خۆیان لە عێراق وەربگرنەوە.
