لە مەخموور خۆپیشاندان ئەنجامدرا دژی خاڵە گومرگییەکان

١٠ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

لە مەخموور خۆپیشاندان ئەنجامدراوە دژی بابەتی گومرگی لە بازگەی حکومەتی عێراق و هەردوو سایدی ڕێگای مەخموور داخراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی شووباتی 2026، بابەتی گومرگی لە بازگەی حکومەتی عێراق خەڵکی بە گشتی و بە تایبەتی بازرگانانی نیگەران کردووە لەو مامەڵەیەی بەرامبەریان دەکرێت و کێشەی خۆپیشاندەران ئەوەیە وەک پێویست رێگا نادەن لە بازگەی حکومەتی عێراقی کەلوپەل و پێداویستییەکانیان بهێننە هەولێر و گومرگی زۆر دەدەن، بەهۆی ئەمەشەوە لە مەخموور خۆپیشاندان ئەنجامدراوە دژی بابەتی گومرگی لە بازگەی حکومەتی عێراق و هەردوو سایدی ڕێگای مەخموور داخراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکیش پێش ئێستا کاسبکاران شەقامیشیان داخست، دواتر بەزەبری هێز بڵاوەیان پێکردن .