٩ شوباتی ٢٠٢٦
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایگەیاند، دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریادا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی شوباتی 2026، مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری حه‌سه‌كه و ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و عه‌فرین كۆبووه‌وه و رایگەیاند:" دامه‌زراوەکانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و ده‌سته‌كان ده‌كرێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه".
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوه‌ندی ده‌روازه‌ی سیمیلكا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه و له‌وێ نوسینگه‌یه‌كی حكومه‌تی كاتیی سووریا ده‌كرێته‌وه.
وتیشی، لیوایه‌ک له حه‌سه‌كه، لیوایه‌ك له قامیشلۆ و لیوای سێیه‌میش له شاری دێرك جێگیر ده‌كرێن.
