دابەشکردنی ئاو راگیرا

٩ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ رایگەیاند، بەهۆی زۆری لێڵی لە زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس کارناکات و داواش لە هاوڵاتییان دەکەن ئاو بەفیڕۆنەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 9-2-2026، فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی زۆری لێڵی لە زێی بچووک، پڕۆژەی ئاوی خاس کارناکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامدەبن لە دابەشکردنی ئاوی کۆگاکانی ئاو و سەرچاوەی ئاوی هەڵشۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئاوی کۆکراوە، دابەشکردن بەردەوامدەبێت، هەروەها داواکارن ئاوی زیاد بەفیڕۆنەدەن، تا بتوانن ئاو بدەن بە سەرجەم گەڕەکەکان و لە ئەگەری روون نەبوونەوەی ئاوەکە بۆ سبەینێ، توشی گرفتی بێئاوی نەبن.