٩ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بەفرێکی کەمیش دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە تەنیا ناوچە شاخاوییەکان نەبێت (1 -2) نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
