٨ شوباتی ٢٠٢٦
مەسعود بارزانی و نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی شوباتی 2026، بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، مەسعود بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سووریا، جەختیان کردەوە لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێک بۆ ئەوەی رێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا دەستخۆشیان لەیەكتری كرد بۆ ئەو رۆڵە كاریگەرەی كە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە.
