٨ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت و ئەگەری روودانی هەورە تریشقەش هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەور دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوامی دەبێت و لە هەندێک کاتدا کاریگەری بارانبارین لاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک کاتدا کاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان دەبارێت.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکە زیاد دەبێت و بە گشتی کەشی سبەینێ هەور و باران دەبێت، هەندێک کات ئەگەری روودانی هەورە تریشقەش هەیە و پلەی گەرماش (1-3) بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی
