وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا
٨ شوباتی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
بریکارێکی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی یەک خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8-2-2026، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا وتی، پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی یەک خەرج بکرێت.
وتیشی، هیچ گرفتێک نەماوە و هەموو رێکارەکان تەواو کراوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ساڵی رابردوو و مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش نەکراوە.
