کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

٧ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک کات و ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

بڕی بارانبارینی ئەمڕۆی چەند ناوچەیەکی هەرێم:-

هەولێر 8.3 ملم

دهۆک 12.7 ملم

سلێمانی 4.2 ملم

زاخۆ 18.3 ملم

پیرمام 14.7 ملم

چەمچەماڵ 3.6 ملم

شەمامک 3.5 ملم