٧ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە شەودا دەبێتە لێزمەباران، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 7ـی شوباتی 2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بە سێ بۆ شەش پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت، لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە لە هەندێ کات و شوێن بە شێوەی لێزمە باران دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 6 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
سبەی یەکشەممە، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە، بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا، پاشان کاریگەریەکەی لاوازتر دەبێت بە نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت بە درێژایی رۆژ بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 11 پلەی سیلیزی
