بەهۆی غازی سۆپاوە دوو منداڵی دوانە گیانیان لە دەستدا

٧ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7ـی شوباتی 2026، لەگەڕەکی تیتۆکەی رانیە دوو منداڵ کە کچ و کوڕێکی دوانەی تەمەن شەش ساڵانن بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستدا.

هاوکات، منداڵەکان لە کاتی خەودا بەهۆی غازی سۆپای ناوماڵەکەیان توشی خنکان بوون و پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.