٦ شوباتی ٢٠٢٦
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی هاتنی شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین دەكات و دەڵێت، ئێوارەی ئه‌مڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە كاتەكانی درەنگانی شەودا، نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، سبەیش لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، بەفر دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ كەشوهەوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.
وتیشی، ئەمشەو بارانبارین زیاتر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. سبەی شەممەش زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە تا ئاستی بارانی بەلێزمە، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
