لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەو

٦ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە ئەنبار گەمارۆ بدەن و لە کاتی ڕووبەڕووبونەوە "سێ تیرۆرست کوژران".

ئەرشەد حەکیم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری، توانیمان حەشارگەیەکی تیرۆرستانی داعش گەمارۆ بدەین، لە ئەنجامدا، (بەرپرسی ئەمنی ئەنبار)ـی داعش و دوو چەکداری دیکە خۆیان تەقاندەوە".

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە دووەم کردەی خۆکوژی چەکدارانی داعشە. دوای ئاڵۆزییەکانی سووریا، جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش دەستیپێکردووە و لە چەند ناوچەیەک بینراون و هێرشیان کراوەتەسەر.