ئێران چی بە ئەمریکا وتووە؟ ئەمریکا داواکانی ئێرانی قبوڵ کردووە؟

٦ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دیپلۆماتکارێکی ناوچەیی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە دانوستانەكانی مەسقەتدا باس لە توانا موشەکییەکانی ئێران نەکراوە، ئێران پێیوایە ئەمریکا نەرمی نواندووە لە بەرامبەر داواکارییەکانیدا.
وتیشی، ئێران لە میانەی دانوستانەكانی مەسقەتدا پێداگری لەسەر مافی پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە و پێیوایە دانوستانکارانی ئەمریکی لە هەڵوێستی ئێران تێگەیشتوون سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی رەتکردووەتەوە بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە بۆ تاوتوێکردنی ئاستی پیتاندن.