٥ شوباتی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلێکی بەفر و نمەباران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکە دەگرێتەوە، بەفرێکی کەم سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی دەبارێت و پاشان رۆژی شەممە کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
