کەشناسی: لەم کاتەدا تەم دروست دەبێت

٤ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە شەودا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە شەودا .

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانی و شەودا لە هەندێک ناوچە.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

پیرمام : 13 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 16 پلەی سیلیزی