رێبوار ئەوڕەحمان: ئەوەی لە سوریا دەگوزەرێت زەنگی مەترسییە بۆ هەرێمی کوردستان

٣ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند: "ئەگەر هەیە دادگای فیدراڵی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە بە بیانووی پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم".

رێبوار ئەوڕەحمان، جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'فەیسبووک' بڵاویکردەوە، لە قسەکانی (تۆم باراک)دا دیارە کە زۆر باوەڕی بەم دۆخەی ئێستای هەرێم و عێراق نییە و ئەوان لەگەڵ بەهێزکردنی حکومەتی ناوەندیدان، ئەم قسانەش لێکدانەوەی خراپی بۆ دەکرێت.

راشیگەیاند: "ئێستا ئاڕاستەیەک هەیە کە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئەگەر هەیە دادگای فیدراڵی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە بە بیانووی پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم".