نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی یەک دیاریكرا
٢ شوباتی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
كارەبای سلێمانی نرخی ئهمپێرێك کارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەک بە (44) دینار دیاریکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به گوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی کانوونی دووەم، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر (44) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیەیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە 24 کاتژمێریی.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانیش بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتییە لە (276) دینار.
هەروەها، ئەو سیتییانەی كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (260) دینارە.
