کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

٢ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە چەند ناوچەیەکیش بەفر و باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

پیرمام : 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی