٢ شوباتی ٢٠٢٦
بەهۆی کێشەی نەختینەوە لە هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین، دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی خانەنشینانی عێراق راگیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 2-2-2026، ئاژانسی شەفەق نیوز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد، کە هەردوو بانکی حکومی رەشید و رافیدەین، تا ئێستا مووچەی خانەنشینانیان بەهۆی نەبوونی نەختینەی داراییەوە دابەش نەکردووە، لە کاتێکدا بڕیار وابوو دوێنێ دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، کە قەیرانی دارایی بووەتەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان چاوەڕێی دابینکردنی پارەی پێویستن بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی خەرجکردنەکە بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ساڵی رابردوو و مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش نەکراوە، وێڕای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی یەک لە بەغدا وردبینی تەواو بووە، بەڵام هێشتا 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نەنێردراوە.
