کەشناسی: بەفر و نمەباران دەبارێت

١ شوباتی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی نمەباران و بەفر روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرماش (1-3) پلە نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە شاخاوییەکان و لوتکەی چیا بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت و پلەکانی گەرماش (1-3) پلە نزم دەبنەوە.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە دەست پێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، هەروەها پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

پیرمام : 10 پلەی سیلیزی

سۆران : 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی