کەشناسی: بەفر لەم ناوچەیە دەبارێت

٣١ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە چەند ناوچەیەکیش ئەگەری بارینی نمەباران و بەفر هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنورییەکانی باکوور بەفرێکی کەم دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت، هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

پیرمام : 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی