ناوەڕۆکی "یاسای ڕزگاری کورد"

٣٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

یاسای "ڕزگاری کورد" لە لایەن سیناتۆر لیندسی گراهام و ڕیچارد بلۆمێنتال کە پێشکەشی گۆنگرێسی ئەمریکایان کرد، کە پەیوەستە بە ڕۆژئاوای کوردستان و ئێستای کورد لە سوریادا.

ناوەڕۆکی دەقی یاساکە کە پێشکەشی کۆنگرێس کراوە:

سزا بەسەر بەرپرسانی حکومەتی سوریا و دامەزراوە داراییەکان دەسەپێنێت، هەروەها هەر تاکێکی بیانی کە هەر مامەڵەیەک بکات یان پشتیوانی سەربازی یان دارایی لەگەڵ حکومەتی سوریا ئەنجام بدات.

ناساندنی هەسەدە و دانپێدانانی بە سەرۆکایەتی کورد بۆ بەشداریکردنیان و کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ بنبڕکردنی داعش.

هەیئەی تەحریر شام (HTS) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی (FTO) دەستنیشان دەکات.

داواکاری بۆ پێداچوونەوەی کۆنگرێس بۆ لابردنی سوریا وەک پاڵپشتیکاری تیرۆریزم.

دەسەڵات دەدات بە سەرۆک ترەمپ کە سزاکان ڕابگرێت لەگەڵ بڕوانامەدان بە کۆنگرێس کە حکومەتی سوریا هەموو هێرشەکانی بۆ هەسەدە بە سەرۆکایەتی کورد و هاوبەشەکانیان ڕاگرتووە.

یاساکە پێوەرێکی snapback ـی (میکانیزمێکی یاساییە بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان) گەمارۆی تێدایە، کە پێویستە سەرۆک ترەمپ دەستبەجێ سەرجەم سزاکان بسەپێنێتەوە ئەگەر حکومەتی سوریا هێرشەکانی بۆ سەر هەسەدە بە سەرۆکایەتی کورد یان هاوپەیمانەکانیان دەستپێبکاتەوە.