٢٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچە هەیە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان و پلەکانی گەرماش (1 - 3) پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو ئەگەری دروستبوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا هەیە، هەروەها دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر دەبارێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 8 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
