پەخشی چەند کەناڵێکی بیانی و عەرەبی لە هەرێم قەدەغە کرا

٢٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە کۆمپانیاکانی پەخش دەکات ژمارەیەک کەناڵە بیانی و عەرەبی لەڕایەڵەكانتان رابگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی کانونی دووەمی 2026، وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە كۆمپانیاكانی پەخش دەكات کە پەخشی ئەو کەناڵە بیانی و عەرەبییانە رابگرن كە بوونەتە هۆکاری پشێووی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بە رەمزە نەتەوەییەكانی کوردەکان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەتایبەتی پەخشی ئەو کەناڵانەی کە لە باری ئێستای کوردستاندا بوونەتە هۆکاری پشێووی و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بە رەمزە نەتەوەییەكانی کورد رابگیرێن، بۆیە پەخشکردنی ئەو کەناڵانە پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیری، لە دەرچوونی ئەم ئاگادارییەوە، پێویستە كۆمپانیاكان دەستبەجێ ناوەڕۆکەکەی جێبەجێ بكەن.