پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و قوربانی هەیە
٢٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکدا پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان روویدا، لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری ئۆپل ڤیکرا و کیا مۆتۆرس دوو تەنی و سکۆدا تەکسی و نیسان سەنترا و کیا سیراتۆ بوون.
ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لە رێگای سۆران - خەلیفان نزیک سەیرانگای گەلی عەلی بەگ بووە، بەهۆی رووداوەکەشەوە سێ کەس برینداربوون.
