٢٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات و بەهۆیەوە پلەی گەرما (2-3) پلە نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەمی ناوچە جیا جیاکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە سنوورییەکان و چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت، هەروەها لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات بە شێوەی بارانی مامناوەند، پلەی گەرماش (2-3) پلە نزم دەبێتەوە.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، نمەبارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
هەروەها، بارانبارین و بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، پلەی گەرماش (1-2) نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی
