"لای پێغەمبەر سکاڵام لەسەر ئەحمەد شەرع تۆمار کرد"

٢٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی دەزگای خێرخوازی پێکەوەژیان ڕایگەیاند:" بەمەستی ئەنجامدانی عەمرە لەشاری مەدینەی منەوەرەم لە خزمەت پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) و لە بەردەم پێشەوایان ئەبوبەکر و عومەر (ڕەزای خوایان لێبێت) سکاڵای مەزڵومیەتی گەلی کوردی هەر چوارپارچەکەم گەیاند ".

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی کانونی دووەمی 2026، مامۆستا نیازی هەورامانی سەرۆکی دەزگای خێرخوازی پێکەوەژیان ڕایگەیاند:" لە خزمەت پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) وتم ئەی پێغەمبەر گیان من لە کوردستانەوە هاتووم لە وڵاتەکەی جابانی کوردیەوە سکاڵام لە ئەحمەد شەرع و هاوشێوەکانی هەیە کە بێ باکانە و بە ناشەرعی کوردانی ڕۆژئاوا ماڵ وێران دەکات و قەتڵ و عامی میللەتە بێ تاوانەکەمان دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە سکاڵاکەمدا وتم ئەی پێغەمبەری خوا بۆنی گەلەکۆمەکێیەک دەکەم بەرامبەر بە میللەتەکەم داوام لە خوای تەعالایە کورد و کوردستان بپارێزێت ".