هۆشیار زێباری: رۆژانی داهاتوو پڕ دەبن لە رووداوی چاوەڕواننەکراو و هەڵبەز و دابەز

٢٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: "رۆژانی داهاتوو پڕ دەبن لە رووداوی چاوەڕواننەکراو و هەڵبەز و دابەز".

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) دەڵێت، دیاریکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بە زۆرینەی دەنگی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دیاریکردنی 27ـی ئەم مانگەش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکۆمار، لە سیاسەتی عێراقدا مانای ئەوە نییە دیاریکردنی سەرۆکایەتییەکان و پێکهێنانی حکومەت یەکلایی بووەتەوە.

راشیگەیاند: "رۆژانی داهاتوو پڕ دەبن لە رووداوی چاوەڕواننەکراو و هەڵبەز و دابەز، هەر بۆیە پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، دوو هێندە زیاد بکرێن".