٢٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتی و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتی و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
